کرێکارێکی سەقزی بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٥:٢١
هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی سەقز بە هۆی نەبوونی کەرەستەی ئیمەنی و کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی سەرماوەز، کرێکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵی کورد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لەبەرزایی گیانی لە دەست دا. ماڵپەڕی "ئاسۆی ڕۆژهەڵات" ناسنامەی ئەو کرێکارە لاوەی  "حەمید ئیلاهی"  خەڵکی سەقز ڕاگەیاندووە. ئەو کرێکارە کوردە ئەمڕۆ بەیانی و لە کاتی جۆشکاری کردن لە بینایەکی نیوە کارە لە گەڕەکی "قەوەخ"ی سەقز  بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و نەبوونی کەرەستەی ئیمەنی گیانی لەدەست داوە. ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەز، کریکارێکی دیکەی خەڵکی سەقز بەناوی ئازاد محەممەدی  لە گەڕەکی گوڵانی ئەو شارە بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزای گیانی لەدەست دابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە