ئازادی ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خۆراسان بە مەرجی سەفەر نەکردن بۆ کوردستان

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٠:١٥
هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی کوردی خەڵکی بجنۆرد، ناوەندی پارێزگای خۆراسانی باکوور بە دانانی بارمتە و مەرجی سەفەر نەکردن بۆ کوردستان، لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا  کاوە (مستەفا) خەلیلی ڕاد بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و هەروەها مەرجی سەفەر نەکردن بۆ کوردستان ( ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران یان هەمان رۆژهەڵاتی کوردستان) لە گرتووخانەی بجنۆرد ئازاد کرا. سەرچاوەیەکەی باوەڕپێکراو بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە ئەو ڕۆژنامەنووسە هاوکات بۆ ماوەی ٢ ساڵ مافی چوونە دەرەوە لەئێرانی لێ زەوت کراوە و ئیزنی نیە کە لە ئێران بچێتە دەرەوە. کاوە خەلیلی راد ڕۆژنامەنووسی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی بجنۆرد، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی گرتووخانە کرابوو. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی " هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران" و " بەڕێوەبردنی پەیجێکی فەرهەنگی کوردەکانی خۆراسان لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان" لەلایەن دادگای بجنۆردەوە سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.          

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە