ناڕوونیی چارەنووسی بەندکراوێکی سیاسی کورد دوای ٣ ساڵ دەستبەسەرکران

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:١٩
هەنگاو: بەندکراوێکی کورد سەڕەڕایی تەمەنی زۆر و دوای 3ساڵ دەستبەسەر کران، هەنووکە چارەنوسی ناڕونە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، حوسێن عوسمانی،کوری ساڵح بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد دوایی ماوەی 3 ساڵ لە بەندیخانەی ئورمیە،بارودۆخی نالەبارە و تا کو ئێستا تەنها 3 جار مافی چاوپێکەوتنیان پێ داوە. ئەم بەندکراوە تەمەن 50ساڵە و ساڵی 1392ی هەتاوی لەگەڵ سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە دەستبەسەر و تاوانی بۆبمڕێژ کردنی پارکی سەید قوتبی مەهابادی لەدژی سپای پاسدارانی خرایە پاڵ کە ساڵی 1394 دادگایی مەهاباد سزای لەسێدارەدانی بەسەریان دا سەپاند. ئەم سێ بەند کراوە کوردە لە سێ مانگی یەکەمی دەستبەسەر کرانیان بە شێوەیەکی دڕندانە لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بوونە و ناچار بە دانپێدانانی تەلەڤیزیۆنی کراون. ئەم سێ بەندکراوە نزیک بە یەک ساڵ لە دەستبەسەرگەی ئەمنیەتی شاری ئورمیە لە ژێر ئەشکەنجەو ئازار دا ڕاگیران و دواتر ڕەوانەی دادگایی شاری مەهاباد کران و بە تاوانی بەشداری لە بۆبمڕێژ کردن و ئەندامەتی لە کۆمەڵە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە. سەڕەڕایی ئەوەیکە بەرپرسانی ڕژیم ڕایانگەیاندبو کە حیزبی"پژک" لە تەقینەوەی شاری مەهاباد بەرپرسە بەڵام ئەم سێ کەسە بەو تاوانە سزایی لەسێدارە دانیان بەسەردا سەپا. هیچکام لەو سێ کەسە مافی بوونی پارێزەریان پێ نەدرا و هەروەها حوسەین عوسمانی سەرەڕایی ئەوەیکە لە دادگا ڕایگەیاندبوو لە ژێر ئەشکەنجە دا ناچار بە دانپێدانان کراوە و ئاسەواری ئەشکەنجە کرانەکەی بە قازی نیشان دابوو،بەڵام قازی دادگا هیچ سرنجێکی بۆ وتەکانی ناوبرا نەدابوو. بە پێی قسەی کەسێکی نزیک لە حوسێن عوسمانی، ناوبراو تا ئێستا هیچ کام لە بەڵگەکانی دادگایی واژۆ نەکردووە و بەم بۆنەوە لە بەندی زیندانیانی سیاسی بۆ بەندی زیندانیانی تاوانە گشتیەکان گوازراوەتەوە. ئەم سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە پێشتر و لە دەیەیی 60 برایەکی حوسێن عوسمانی لە بەندیخانە لەسێ درە داوە و ئێستا دادگایی شاری مەهاباد بەتاوانی پێشینەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات لە دەیەی 60دەیهەوێ تاوانی بەشداری لە بۆبمڕێژی پارکی سەید قوتبی لەسەر ساغ کاتەوە . جێگایی ئاماژەیە کە لەسەر بڕیاری تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە حوسین عوسمانی بۆ بەندی 10 بەندی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان، سابیر شێخ عەبدوڵڵا بۆ بەندی 2 و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە بۆ بەندی لاوان گووازراونەتەوە و هەرسێ کەسیان لەپێوەندی لەگەڵ میدیاکان لەژێر ئەشکەنجە و گوشار دان.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە