سەربازیکی کورد بۆ ڕزگارکردنی سەگێک لاقێکی لەدەست دا

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٤٠
هەنگاو: ڕزگارکردنی سەگێک کە لە کێڵگەیەکی مین گیری کردبوو، لەدەست دانی لاقی سەربازێکی کوردی لێکەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، سەربازیکی کوردی خەڵکی مەریوان کە لە پادگانی "عەجەب شێر"ی تەورێز سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملی سەربازی بووە بەهۆی کەوتنە سەر مینەوە لاقێکی لە دەست دا. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو سەربازە کوردە "سەید محەممەد باختەر" خەڵکی گوندی "هانە شێخانە"ی مەریوان ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید محەممەد کاتێک بە مەبەستی ڕزگارکردنی سەگێک کە لە نیو کێڵگەیەکی مین گیری کردبوو دەچێتە ناو کێڵگەکە، دەکەوێتە سەر مین و لاقێکی لە دەست دەدات.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە