کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٥:٠٣
هەنگاو: کرێکارێکی شارەوانی شاری قەسری شیرین لەپارێزگای کرماشان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٢٤ی سەرماوەز، بە هۆی کەمتەرخەمی شوفێری لۆدێر یەکێک لە کریکارانی ئیدارەی شارەوانیی قەسری شیرین گیانی لە دەست دا. هەواڵدەریی حکومەتی "ئیلنا" ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی "ڕزوان حوسێنی" ڕاگەیاندووە. ئەو ڕووداوە لەکاتی قیرکردنی گەڕەکی "مسکن مهر"ی شارەکی قەسری شیرین ڕووی داوە. لەو ڕووداوەدا، بەهۆی کەمتەرخەمیی شۆڤێری لۆدێر لەکاتی گواستەوە قیر، کەوچک(دەم)ی لۆدرەکە بەر زکی ئەو کرێکارە کەوتووە و مەرگی ناوبرایو بدەواوە بووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە