سەپاندنی سزای ١٨ مانگ زیندان بۆ سەر سەحەر فیزی

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٢:٠٩
هەنگاو: کچە خوێنداکرێکی کورد لە شاری سەقز کە پێشتر دەستبەسەر کرابو لەلایەندادگایی ئەو شارەوە سزایی ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"،  ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز،سەحەر فەیزی خوێندکاری خەڵکی شاری سەقز سزایی ١٨ مانگ بەندیخانەی بەسەر دا سەپا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاەی سەقز وێڕای پشت راستکرندەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە سەحەر فەیزی بە تاوانی " پڕۆپاگەندە دژ بە نیزام" سزا دراوە. ئەم سزایە لە لایەن دادگایی شۆڕشی شاری سەقز دەرچووە و ئەمڕۆ لە ڕێگای لقی دوی ئەم دادگایەوە بە سەحەر ڕگێندراوە. سەحەر فەیزی تەمەن ٢٤ ساڵ کچی مستەفا،رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بەتاوانی "بەشداری لە چالاکی ٢٢ی پووشپەر" دەستبەسەر کرا. ئەم خوێنداکرە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەر دوایی ٣مانگ دەستبەسەر کران بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ملیۆن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە