گیان لەدەست دانی شوانێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین
١ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٦:٤٣
هەنگاو: تەقینەوەی مینە بەجێ ماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بوە هۆی گیان لەدەست دانی شوانێکی کورد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەمە 30سەرماوەز، تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی نەوت شاری قەسری شیرین بوە هۆی گیان لەدەست دانی شوانێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو.
نێعمەتوڵڵا نازپەروەردە جێگری سیاسی کۆمەڵایەتی فەرمانداری قەسری شیرین بە هەواڵدەریی حوکومەتی "ایلنا" ی ڕاگەیاندووە کە :لەم ڕوداوەدا شوانێکی 40 ساڵەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەکەیی لە ناوچەیی نەوت شاری سومار سەر بە شاری قەسری شیرین چوەتەسەر مین و دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە: لە سەرەتایی ئەمساڵەوە 15 حاڵەت تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە شەر لەم شارەدا ڕووی داوە کە بوەتە هۆی گیان لەدەست دانی 1کەس و بریندار بوونی 9 کەسی دیکە.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو" لەسەرەتایی مانگی دێسامبر 2 هاوڵاتی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار و یەک کەسیش گیانی لەدەست داوە.