کچە خوێنددکارێکی کورد ٣ سال زیندانی بەسەردا سەپێندرا

٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٣:٤٥
هەنگاو:کچێکی خوێندکاری خەڵکی شاری مەهاباد،بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژیم سزایی ٣ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی "هەنگاو"،ئەسرین ئەمین زادە خوێندکاری خەڵکی شاری مەهاباد،کۆتایی مانگی ڕەزبەر لەلایەن دادگایی شۆڕشی شاری سنەوە سزایی ٣ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە. ماڵپەری "مرۆڤایەتی" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ئەم خوێندکارە کوردە ئێستا لەبەندیخانەی شاری سنە دا ماوەی سزاکەی تێپەر دەکات. ئەم سزایە لەلایەن دادگای شاری سنە و بەتاوانی "هاوکاری کردنی لەگەڵ یەکێ لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژیم" بەسەر ئەسرین مەلازادە دا سەپێندراوە. بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەگادار،ئە خوێندکارە کوردە، ماوەی ٤ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهباد لە ژێر ئەشکەنجەدا لێپرسینەوەی لێ کراوە. و دواتر بە هۆی ئەوەیکە لە زانکۆی شاری سنە خوێندکارە بۆ دەرکردنی سزاکەی رەوانەی شاری سنە کراوە. ئەسرین ئەمین زادە، کچە خوێندکاری تەمەن ٢٤ ساڵ،کچی بەها، ١٧ جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕێژیم دەستبەسەر کرابو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە