بەربوونەوەی کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕژیم لە شاخێکەوە

٣ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٠:١٠
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی مەترسیی گیانی و ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی سوپای پاسداران، لە شاخێکەوە بەربووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە یەکەمی بەفرانبار کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ماکۆ پاش بەربوونەوە لە شاخێکەوە بە توندی بریندار بووە. ئەم ڕووداوە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە ناوچەی قەڵای دەرە سی ڕوویداوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردە لەلایەن ماڵپەڕی ماف نیووزەوە، ڕەحیم شێخکانلوو ڕاگەیەندراوە و ئێستا لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. بەپشت بەستن بە ئامارەکانی ناوەندنی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا ١٤ کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە