مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

٣ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٥٥
هەنگاو: مامۆستایەکی ئاینیی کورد دوای بانگهێشت کران بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە تەورێز، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، مەلا رەزا عەبدی مامۆستای ئایینیی سونە مەزهەبی کورد لە ئورمیە، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینیی تەورێزەوە سزای ٦ مانگ زیندان و ٢ سال دوورخرانەوە لە ئورمیەی بەسەردا سەپێندرا. هەواڵنێری "هەنگاو" ڕایگەیاند کە ئەو مامۆستا ئایینییە دوای تەواوبوونی دادگا دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی تەورێز کراوە. ئەو دادگایە راستەوخۆ لەژێر چاوەدێری عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێراندایە و ئەرکی چاوەدێری کردن و بڕیاردانە لەسەر مامۆستایانی ئایینیی رخنەگر و دژ بە حکومەتی ئێران. مەلا رەزا عەبدی پێشتر بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدینی ئەیووبی و هەروەها پێش نویژی مزگەوتی قودسی شارەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بووە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە