قەڵاچۆ و دەستبەسەرکران درێژەی هەیە/ لاوێکی سەردەشتی قۆڵبەست کرا

٤ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٢٨
هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئێران هەڵیان کوتایە سەر لاوێکی کورد و دەستبەسەریان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئێوارەی دوێنێ هەینی 3ی بەفرانبار، هێزە ئەمنیەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران هەڵیان کوتایە سەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەردەشت و دەستبەسەریان کرد. ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ناسنامەی ئیدریس ئیسماعیلزادە ڕاگەیەندراوە لە پارکی کوودەک ـی شاری سەردەشت هەڵکوتراوەتەوە سەری و وێڕای لێدان و ئەزیەت و ئازار قۆڵبەستیان کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەردەست کەوتوون، دەکەن کە ئیدریس ئیسماعیلزادە پاش دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. ماڵپەڕی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، تۆمەتێک کە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردەی، هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ڕاگەیاندووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە