ڕۆژین پایا سەرباری تەواوبوونی سزاکەی لە گرتووخانە ڕاگیراوە

٥ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٣٤
هەنگاو: بەندکراویکی سیاسی کورد ٤ مانگ دوای تەواوبوونی حوکمی زیندانەکەی، لەلایەن بەرپرسانی گرتووخانەوە رێگری لە ئازادبوونی دەکریت. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژین پایا بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە گرتووخانەی یاسووج ڕاگیراوە، سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕاندووە ، بەڵام هێشتا حوکمی ئازادبوونی نەدراوە. یەکێک لە نزیکانی ئەو بەندکراوە کوردە بە "ماف نیوز"ی ڕاگەیاندووە کە " ڕۆژین دەبوو سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ ئازاد بکرێت، بەڵام دوای تێپەڕینی ٤ مانگیش هێشتا ئیزنی ئازادبوونیان نەدراوە". ڕۆژین پایا زستانی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی " هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی دوای تێپەڕاندنی ٣ سالی ماوەی حوکمەکەی لە گرتووخانەی "دەریا"ی شاری ئورمیە، بۆ گرتووخانەی یاسووج دوور خرایەوە و لەوکاتەوە تا ئێستا لەوێ ڕاگیراوە. ڕۆژین پایا خەڵکی ئورمیەیە کە سەرەتاکانی خەرمانانی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە