سزای ٣٠ مانگ زیندان بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

٥ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٩:٥٨
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٢ ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆڕشی مەریوان هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی بەناوی " محمد نژاد حوسێنی" بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کردووە. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری مەریوان ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی " هەڵکردنی ئاڵای کوردستان" سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. محەممەد نژاد حوسینی خەڵکی گوندی نژماری مەریوانە کە لەسەرەتای بەهارەوە دەستبەسەر و لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری مەریوان ڕاگیراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە کورد ەلەماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش بووە.   سەپاندنی ١٠٠ ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتیانی کورد لە پاییزدا  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە