ئورومیە.. سزای بڕینەوەی ٤ قامکی دوو بەندکراوی کورد جێبەجێ کرا

٦ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٦:٣٢
هەنگاو: سزای بڕینەوەی ٤ قامکی دوو بەندکراوی ئاسایی گرتووخانەی ئورمیە لە حەوشەی ئەو گرتووخانەیەوە و لە پێش چاوی زیاتر لە ٤٠ بەندکراو بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی یەک‌شەممە ٥ی بەفرانبار، لە حەوشەی گرتووخانەی "دەریا"ی شاری ئورمیە سزای بڕینەوەی ٤ قامکی دەستی ڕاستی دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی "فەرامەرز بی غەم" و " مەجید بی غەم" بەڕێوە چوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە کە براش بوون ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە گرتووخانەی ئورمیە راگیرەاون. ئەو سەرچاوەویە وتیشی " بە فەرمانی دادستانی ئورمیە لەکاتی بەڕێوە چوونی حوکمەکە زیاتر لە ٤٠ بەندکراوی ئەو گرتووخانەیە کە بە تۆمەتی دزی کردن دەستبەسەر کرابوون، لەو شوێنە حازر بوون وبڕینەوەی قامکی ئەو دوو بەندکراوەیان چاو لێکردووە. دادستانی ئورمیە رایگەیاندووە بە مەبستی "پەند وەرگرتن" ئەو کارە ئەنجام دراووە. ئەو دوو برایە ئەمڕۆ ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراون و بڕیارە دوای ئەوەی کە چارەسەری پزیشکییان بۆ ئەنجام درا و بەو هۆیەی کە ماوەی حوکمەکەیان تەواو بووە و حوکمەکەشیان جێبەجێ کراوە، بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە