بەندکراوێکی سیاسی کورد ٢٣ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٥٤
هەنگاو: حەسەن ڕەستگاری مەجد بەندکراوی سیاسی کورد، ماوەی زیاتر لە 20رۆژە مانی لە خواردن گرتە و هەنووکەیش لە مانگرتنەکەی بەردەوامە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، حەسەن ڕەستگاری مەجد، ئەمرۆ 23ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردنی  لە ژوورە تاکەکەسیەکانی بەندیخانەی ئورمیە تێدەپەڕێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەهۆی نەخۆشی تەنگی نەفەس و تەواو بوونی  ئیسپری ئۆکسیژێن لە بار و دۆخێکی خراپ دایە. ئەم بەندکراوە کوردە لە ڕۆژی ١٣ سەرماوەزەوە مانگرتنی خۆی ڕاگەیاندووە و دوایی کۆبونەوەی بەرپرسانی بەندیخانە و قەبووڵ نەکردنی بەڵێنەکانیان لە ڕێکەوتی ١٥سەرماوەز بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە و تا کو ئێستا مافی دیدار و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربرین بۆپەروەندە سازی نوێ و داخوازی پێداگەیشتن بە حوکمی ١٨ساڵەی بەندکرانەکەی، دەستی داوەتە مانگرتن. حەسەن ڕەستگاری مەجد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە لە ڕێکەوتی ٥ خەزەڵوەری ساڵ١٣٩٣ بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیگیری لە کۆبانی،لە شاری ئورمیە هاوڕێ لەگەڵ ١٥هاووڵاتی دیکە دەستبەسەر کرا. ئەم بەندکراوە کوردە لە خەرمانانی ساڵی١٣٩٤ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی " شێواندنی نەزمی گشتی" و هەوڵ دان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" و دەرچوونی نایاسایی لە سنور" و "هاوکاری لەگەڵ پژاک" ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە