هاجەر پیری لەژوورە تاکەکەسیەکانی گرتووخانەی تەورێز دا ڕاگیراوە

٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٢:٢٣
هەنگاو: هاجەر پیری بەندکراوی سیاسی کورد کە چوار ڕۆژ پێش لە بەندیخانەی کرمان بە رەو شاری تەورێز گوازرایەوە،لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی تەورێز ڕاگیراوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو" هاجەر پیری ڕۆژی هەینی حەوتووی ڕابردو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمی ئێران، دوایی ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی کرمان، بۆ بەندیخانەی شاری تەورێز گوازراوەتەوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو لە شاری نەغەدە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕایگەیاندووە کە هاجەر رۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی تەورێز گوازراوەتەوە و تا کو ئێستا بۆ بەندی گشتی نەگوازراوەتەوە. هاجەر پیری تەمەن ٣٣ساڵ، بانەمەڕی ١٣٨٦ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە وە دەستبەسەر و ماوەی ٧ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە ڕاگیرابوو. ئەم بەندکراوە سیاسیە،ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٦ لە دادگایی شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی "ئەمندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژێمی و هەوڵدان دژ بە ئاسایشی ڕێژیم" لە لایەن قازی حساری ١٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە