بەندکراوێکی دیکەی کورد مانی لە خواردن گرت

٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٠٣
هەنگاو: یەکێکی دیکە لە چالاکانی کریکاری کورد لە گرتووخانەی ڕەجایی شار مانی لە خواردن گرت. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، بێهنام ئیبراهیم‌زادە چالاکی کرێکاریی خەڵکی شةۆ لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبارەوە مانی لە خواردن گرتووە. ئەو بەندکراوە کوردە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گویزرانەوەی بۆ بەندی ١٠ی ساڵۆنی ٣٤  گرتووخانەی رەجایی شار کە شوینی ڕاگیرانی بەندکراوانی تایبەت بە "تاوانە مەترسیدارەکانە" دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهنام ئیبراهیم زادە ڕایگەیاندووە کە " تا ئەو کاتەی نەگەڕێندرێمەو ەبۆ بەندی ٢ درێژە بە مانگرتنی خۆم دەدەم." ناوبراو یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی ١٣٨٧دا به‌ تۆمه‌تی دروشم نووسین و پڕوپاگاندا دژی رێژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و جاری دووهه‌م له‌ ساڵی ١٣٨٨ و هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی كرێكاردا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاراندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش مانگێك به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا. بێهنام جاری سێهه‌م له‌ ٢٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ٤ مانگ له‌ ژووری تاكه‌كه‌سیی به‌ندیخانه‌ی ئێڤیندا له‌ژێر گوشار و لێكۆڵینه‌وه‌دا بوو پاشان بۆ به‌ندی ٣٥٠ی ئه‌و به‌ندیخانه‌ به‌ڕێ كرا. لقی ١٥ دادگای شۆڕش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی قازی سه‌ڵواتی له‌ دادگایه‌كی كورتدا و به‌ بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری بێهنام ئیبراهیم زاده‌، ناوبراوی به‌ ٢٠ ساڵ به‌ندكران سزا دا كه‌ پاشتر له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ ٥ ساڵ كه‌م كرایه‌وه‌. بێهنام له‌ كاتی هێرشی گاردی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بۆ به‌ندی ٣٥٠ كه‌ به ”‌پێنج شه‌ممه‌ی ره‌ش” ناوبانگی ده‌ركرد، كه‌وته‌ به‌ر لێدان و بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژیش راگوێزرا بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی به‌ندی ٣٤٠. ناوبراو له‌ بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٣دا بۆ ژوری تاكه‌كه‌سیی به‌ندی ٢٠٩ راگوێزرا و پاشان به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج راگوێزرا و له‌م به‌ندیخانه‌یه‌شدا به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌یان ده‌گۆڕی. له‌ ١٠ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٤دا دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران، بێهنام ئیبراهیم زاده‌ی به‌ ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ رۆژ به‌ند كران و دانی ٤٥٠ هه‌زار تمه‌ن سزا دا. تۆمه‌ته‌كانی بریتی بوون له ”‌كۆبوونه‌وه‌ و رێكخستن بۆ تاوان كردن دژی ته‌ناهیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی” و ”چالاكیی ته‌بلیغی دژی رێژیم”.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە