چوار هاووڵاتیی شنۆیی بەشێوەی کاتی و به دانانی بارمتە ئازاد کران

٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٠٩
 هەنگاو: چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ، کە دوو حەفتە پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی رۆژانی رابردوودا (شەهرام تایی تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ئیسماعیل)، (ئەهوەند پیرۆتی، تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی رەسووڵ)، (محەمەد تایی تەمەن ٤٠ ساڵ و کوری رەحمان) و (سەلیم تایی تەمەن ٥٠ ساڵ و کوری عەبدوڵڵا بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ رایگەیاند: ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە هەر کامەیان بە دانانی ٣٠ ملیۆن تمەن بارمتە و هەتا کاتی دادگایی کرانیان ، لە زیندان ئازاد کراون. ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە گوندی "چەشمه گۆل"ی سەربە شاری شنۆ بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کرابوون.   لینکی پەیوەندیدار شنۆ.. ئیتلاعات ٤ کەسی دەستبەسەر کرد

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە