شنۆ .. کۆتایی دڵتەزێنی هیواکانی کچێکی ١٨ ساڵە

٨ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٢:٤٥
هەنگاو: کچێکی گەنجی خەڵکی شاری شنۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەز، کچێکی گەنج بەناوی "سومەیە ڕوونەما" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری "هەنگاو" وێڕایی پشت ڕاستکرنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە سومەیە تەمەن ١٨ ساڵان و دانیشتووی ئاوایی پۆڵیەی سەر بەشاری شنۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە وتەی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی پۆڵیە سمەیە دوای ئەوەی کە ڕەدووی کوڕێکی گوندەکەی خۆیان کەوتووە و لەلایەن بنەماڵەی کوڕەکەوە دەرکراوە، دەستی داوەتە خۆکوژی. تەرمی ئەو کچە لاوە لەئێستادا لە پزیشکی یاسایی شنۆ راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە