لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی دیواندەرەیی لە بەندەرعەباس

٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:١٩
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە لە گرتووخانەی بەندەرعەباس جێبەجێکرا. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانبار، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناسنامەی "خالید جەوهەری" کوڕی نامیق  لە گرتووخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە کوردە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٠ی هەتاوی بە تۆمەتی نازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە نزیک بەندەرعەباس دەستبەسەر و ٢٤ی گەلاوێژی سالی ٩١ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو سارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٥ی سەرماوەز، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد بەناوی "بێهزاد سەلییم کورد" لەو گرتووخانەیە جێبەجێ کرابوو. بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە سەرەتای پاییزەوە (١٠٠ ڕۆژی رابردودا) سزای سێدارەی ٤٣ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە