سەعید شێرزاد لە ٢٢ـەمین ڕۆژی مانگرتندا و بە لێوی دووراو هەوڵ دەدات ببێتە دەنگی زیندانیانی سیاسی

٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٢:٥١
هەنگاو: سەعید شێرزاد، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان ٢٢ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و زەختی خوێنی دابەزیوە و لێدانی دڵی بەرز بووەتەوە و لاواز بووە و گورچیلەکانی ئازاری دەدەن. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەعید شێرزاد زیندانی سیاسیی کورد لە ١٧ی سەرماوەزەوە مانی لە خواردن گرتووە و لێوی دووریوەتەوە. ناوبراو تاوەکوو ئێستا لە بەڕێکردن بۆ بێهداری و هەروەها وەسڵکردنی سروم خۆی بواردووە . سەعید شێرزاد ڕایگەیاندووە کە پێشتر زیندانییە سیاسییە مانگرتووەکان کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان و دوور خراونەتەوە. سەعید شیرزاد، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان و لە ئەندامانی کۆمەڵی بەرگری لە منداڵانی شەقام و منداڵانی کارە و ١٨ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ دەستبەسەر کراوە. ناوبراو ٢٢ ڕۆژ پێش لە ناڕەزایەتی بە نیسبەت دۆخی نالەباری زیندانییانی نەخۆشی گرتووخانەی ڕەجایی شار و نەبوونی ئەمنتەتی گیراوانی عەقیدەتی مانی لە خواردن گرت و لێوی دوورییەوە. شیرزاد ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دەنگی زنیدانیانی گرتووخانەی ڕەجایی شار بگاتە گوێی ناوەندی مافی مرۆڤییر جیهانییەکان، پاش ٣٠ ڕۆژ لە مانگرتن، مانگرتنەکەی دەشکێنێت.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە