خۆکوژی حەوتەمین ژنی سەقزی لەماوەی ٩ مانگدا

٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٢٠
هەنگاو: کچێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی ئەمساڵ دا ٧ ژن و کچ لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆین هێناوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"،  ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز،کچێکی گەنج بە ناوی "س.ر" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری سەقز ڕایگەیاندووە کە ئەم کچە تەمەن ١9 ساڵە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی هەوڵی خۆکوژی داوە. ناوبراو دانیشتووی گەرەکی "ساڵح ئاوایی" شاری سەقز بووە. بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوو دا ١٦ حاڵەت خۆکوژی لە شاری سەقز تۆمار کراوە و ٧ حاڵەتیان ژن بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە