گەڕاندنەوەی بەندکراوێکی کورد بۆ گرتووخانە

٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٢٧
هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی مەزهەبی کورد کە دوای ٢٣ ڕۆژ  مانگرتن لەخواردن  ڕەوانەی مرەخەسی کرابوو، گەڕێندرایەوە بۆ گرتووخانە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبار، فواد ڕەزازادە بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی سنە، دوای ٨ ڕۆژ مرەخەسی گەڕێندرایەوە بۆ گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سنە ڕایگەیاند کە فواد ڕۆژی شەممە ٢٨ی سەرماوەز و دوای ٢٣ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و بەدانانی بارمتە بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ ئازاد کرابوو. ئەو بەندکراوە کوردە دوای مردنی باوکی و پێشگیری کردنی بەرپرسانی گرتووخانە لە بەشداری ناوبراو لە رێوڕەسمی سەرەخۆشیی باوکی، مانی لە خواردن گرتبوو. فوئاد رەزازاده، ساڵی ١٣٩٠ دەستەبسەر کراوە و دواتر حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەو و هەنووکە ماوەی ٣ سال لەو حوکمەی تێپەڕ کردووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە