درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی مەهابادی

٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٢:٣٢
هەنگاو: بە دەستبەسەر کردنی لاوێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد  رێژەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا دەستبەسەر کراون گەیشتە ٣ کەس. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم  لەشاری مەهاباد لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵیان بەناوی "ئارمان سەلیم‌پوور" دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گواستەوە. باوکی ئارمان لە پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ ماڵپەڕی “مرۆڤایەتی” ڕایگەیاندووە کە : “سێ ڕۆژە کوڕەکەم بێسەروشوێنە، بەو حاڵەشەوە، ئیتلاعاتی مهاباد رەتی دەکاتەوە کە ئارمان لەلایەن ئەوانەوە دەستبەسەر کرابێ یان لای ئەوان ڕاگیرابێ، تا ئێستاش نازانین کوڕەکەمان لەلایەن کام بنکەوە دەستبەسەر کراوە و لە چ دۆخێک دایە”. ئەو لاوە کوردە کە بە پیشەی وینەگرییەوە سەرقالە بەبێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر  کراوە. ئارمان سەلیم‌پوور، پێشتر و لە ٢٤ی رەزبەری ئەمساڵ،لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەشاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش ٣٤ ڕۆژ ئازاد کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە