مانگرتنی بەندکراوێکی خەڵکی سنە لە رەجایی شار

١٠ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٦:٢٢
هەنگاو: یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی کوردی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرت. بەپێی راپۆرتی مالپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، فواد یوسێفی بەندکراوی مەزهەبیی کورد کە لە گرتووخانەی ڕەجایی شار ڕاگیراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبارەوە مانی لە خواردن گرتووە. فواد یوسێفی بە هۆی " نەخۆشی دەروونی و نەبوونی هێزی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی" مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو چەندین جار لەڕێگای یاساییەوە داوای ئازادی و مرەخەسی بەمەبەستی چارەسەری کردووە، بەڵام داخوازییەکەی بێ وڵام ماوەتەوە. ئەو بەندکراوە کوردە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و سزای ٨ ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە کوردە شەوی چوارشەممە بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی گرتووخانە کراوە، بەڵام بە بێ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت گەرێندراوەتەوە بۆ گرتووخانە. فواد یوسێفی لەئێستادا ٦ ساڵە بەبێ مافی مرەخەسی لە گرتووخانەی رەجایی شار ڕاگیراوە و ١١ مانگی ماوە بۆ کۆتای ماوەی زیندانەکەی.   لینکی پەیوەندیدار: بەندکراوێکی سیاسی کورد ٢٣ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە بەندکراویکی دیکەی کورد مانی لە خواردن گرت سەعید شێرزاد لە ٢٣مین ڕۆژی مانگرتندا و بە لێوی دووراو هەوڵ دەدات ببێتە دەنگی زیندانیانی سیاسی    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە