خوکوژیی ژنانی کورد پەرەی ستاندووە/ ئەمجارە ئورمیە

١٠ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٧:٠٤
هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی ئورمیە، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بەفرانبار، ژنێکی کوردی خەڵکی گوندی گردوانی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو ژنە کوردەی ژیلا نەویدی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی ڕاگەیاند. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە مێردی ژیلا دوو سال بەر لەئێستا خۆی کوشتووە و پاش دوو سال کاتێک ژیلا ویستوویە سەر لەنوێ ژیانی هاوبەش پێک بێنێت لەلایەن خەسوویەوە هەڕەشەی لێکراوە کە لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەوکارە خوێن هەڵدەستێ و ئەمەش وای کردووە کە ئەو ژنە لاوە هەولی خۆکوژی بدات. بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری  ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو،  تەنیا لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا 5 ژنی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات خۆکوژییان کردووە. کێشەی بنەماڵەیی هۆی سەرەکیی خۆکوژیی ژنان لە کوردستانە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە