چالاکێکی کورد ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

١٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٠:٥٤
هەنگاو: لەدوایین ڕۆژی سالی ٢٠١٦ی زایینی، یەکێک لەچالاکانی مەدەنی شاری مەریوان سزای  ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ شەممە ١١ی بەفرانبار، دانیشتنی دادگای سامان کریمی بەڕیوە چوو و سزای ٥ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراوی بۆ بڕایەوە. ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی مەریوان و بە تۆمەتی " شێواندن و بەلارێدابردنی بیروڕای گشتی، هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژ بە نیزام" دەرکراوە. سامان کەریمی یەکێک لە بەریوەبەرانی " کەمپەینی نا بۆ جاددەی مەرگی سنە بۆ مەریوان" بوو کە لەسەر داواکاری پێشووی دادگا، ئەو تاوانانەی سەرەوەی خرابووە پاڵ. ناوبراو بە دادوەری ڕاگەیاندووە کە هیچ پڕوپاگەندەیەکی دژ بە نیزام نەکردووە بەڵام دادوەر لەوڵامدا وتوویە :" کەسێک کە دێتە دادگای مەریوان بێ حوکمی زیندان ناگەڕێتەوە." سامان کەریمی کوڕی عەباس و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوییە و لەڕێگای تەلەفوونەوە ئاگادار کرابووەیەو ەکە ئەگەر بەشداری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ نەبێت، دانیشتنی دادگا بەبێ بەشداری ناوبراو بەڕێوە دەچێت.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە