سنە.. هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

١٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٠:١٥
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، هاووڵاتییەکی خەLکی سنە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، شەوی هەینی ١٠ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەشاری سنە هەڵیان کوتایە ماڵ هاووڵاتییەک و دەستبەسەریان کرد. هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی "سەباح باسامی" خێزاندار و باوکی منداڵێک ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ماڵی ناوبراویان پشکنییەوە و هێندێک لە کەرەستە تاکەکەسییەکانی سەباحیان وەکوو مۆبایل، لەبتۆب و... زەوت کردووە. هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتییە kwردە بۆ "هەنگاو" روون نەبووەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. سەباح باسامی پێشتریش لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و گەلاوێژی ئەمساڵ بەدانانی بارمتەی ٧٠ ملیۆن تمەنی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە