هێمن هەورامی نەژاد لەبەردەم پەتی سێدارە بەخشرا

١٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٢:٣٩
هەنگاو: زیندانییەکی تۆمەتبار بە کوشتنی ئەنقەست لە شاری سنە، پاش ئەوەی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە لێی خۆشبوون، لە مەرگ رزگاری بوو. بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، پاش هەوڵ و تەقەلای ژمارەیەک لە چالاکانی کوردی خەڵکی شاری سنە، هیمن هەورامی نژاد لە کاتێکدا بڕیاربوو بەرەبەرانیی ئەمڕۆ لەسێدارە بدرێ، حوکمی لەسێدراە درانەکەی بەخشرا. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دەیان کەس لە چالاکان و توێژەجیاجیاکانی خەڵکی سنە هاورێ لەگەڵ بنەماڵەی هێمن هەورامی نەژادلەبەردەم درگای زیندانی سنە بە مەبەستی تکا کردن لە باوکی پویا ئەبولقاسمی کە ١٠ ساڵ پێش ئێستا بەدەستی هێمن هەورامی نەژاد کوژرابوو، کۆبوونەوە. باوکی پوویا ئەبولقاسمی لە کردەوەیەکی جوامێرانەدا، لە دوایین ساتەکانی ەبرێوەچونوی حوکمی لەسێدارەدانی هێمن هەورامی نەژاددا، لە بکوژی تاقانە کوڕەکەی خۆی خۆش بوو. لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بە هەوڵی چالاکان و ئەنجومەنەکان لە کوردستان، رەوتی لێبوردەیی و بەخشینی زیندانیانی مەحکووم بە "قصاص(تۆڵە)" پەرەی ئەستاندووە. هەروەها لە شاری روانسەر لە کاتێکدا کە بڕیار بوولاوێکی خەڵکی ئەو شارە بە تۆمەتی کوشتنی سەرۆکی دادگای روانسەر لەەبر چاوی خەڵک لەسێدارە بدرێ، هاووڵاتیان بە نیشانەی مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی ئەو لاوە، خۆیان لە چوون بۆ شوێنی بەڕێوە بردنی حوکمەکە بوارد.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە