پێشگیری لە خوێندن خۆکوژی کچێکی سەقزی لێکەوتەوە

١٣ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٢:٢٠
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی سەقز دوای ئەوەی خێزانەکەی پێشیان بە خوێندنی لە زانکۆ گرت ، خۆی هەڵواسی. ناوی سەحەر مورادیان بوو، جوارشەممەی حەفتەی رابردوو ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبار خۆی هەلواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو کچە سەقزیی ئەمساڵ بەشداری کۆنکوری کردبوو و بەهۆۆی هەوڵی بێوچانیەوە توانیبووی لە ڕشتەی " ئەندازیاری پزیشکی زانکۆی ئورمیە" وەربگیردرێت. دژایەتی بنەماڵەی ئەو کجە بەتایبەت براکەی کە یەکێک لە مۆرەکانی سوپای پاسدارانە لەگەڵ درێژەی خویندنی سەحەر لە زانکۆ، ئە وکجەی ناچار کردووە کە پەنا بۆ خۆکوژی ببات. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەقز ڕایگەیاند کە سەحەر پێش لە خۆکوژی نامەیەیەکی نووسیوە و بەجێی هێشتووە. لەبەشیکی ئەو نامەیەدا هاتووە کە " من چەن ساڵ ئاواتم بوە و زەحمەتم کێشاوە بچم دەرس خوێنم و بە جێگایێک بگەم ئیسە باوک و براکەم ناهێڵن و پێم ئێژن دانیشە لە ماڵۆ تەون بکە، منیش تەون ناکەم و خۆم ئەکوژم..." بە وتەی یەکێک لە نزیکانی سەحەر، براکەی وێڕای ئەوەی بە توندی دژایەتی درێژەدانی خوێندنی ئەو کچەی کردووە وتوویە کە تەنیا بە مەبەستی " خۆشەویستی کردن و ..." دەڕۆیتە زانکۆ و پاڕانەوەی سەحەر هیچ ئاکامێکی نەبووە و لەڕووی ناچارییەوە لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لەبەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە کە " هیچم لێتان ناوێ بەخوا ئەم چوار ساڵە مانتۆیێکیش ناسێنم تەنیا خەرجی هاتووچووی رێگاکەم بەن ئەویش ساڵی دوو جار دێمۆ با خەرجم نەبێ بە سەرتانۆ بەڵام هەر نەیان هێشتە".      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە