حەسەن ڕەستگاری ٣٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

١٣ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٢:٣٥
هەنگاو: حەسەن ڕەستگاری مەجد، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە، ماوەی یەک مانگە مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو”، حەسەن ڕەستگاری مەجد، ئەمرۆ یەک مانگ لە مانگرتن لە خواردنی لە ژوورە تاکەکەسیەکانی بەندیخانەی ئورمیە تێدەپەڕی. ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربرین لەمەڕ پەروەندەسازیی نوێ و داخوازی پێداچوونەوە بە حوکمی ١٨ساڵەی بەندکرانەکەی، دەستی داوەتە مانگرتن. ڕەستگاری مەجد لە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزەوە مانگرتنی خۆی ڕاگەیاندووە و دوای کۆبونەوەی بەرپرسانی بەندیخانە و قەبووڵ نەکردنی بەڵێنەکانیان لە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە و تاکوو ئێستا مافی دیدار و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە