ڕۆژژمێری کوژرانی کۆڵبەرانی کورد ( دێسامبری ٢٠١٦)

١٤ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٥٦
هەنگاو: لەماوەی مانگی دێسامبری ساڵی رابردوودا ٧ کۆڵبەری کورد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون کە خەڵکی شارەکانی ئورمیە، ماکۆ، بانە و سەلاسی باوەجانی بوون.   بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٣ کۆڵبەری کورد بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و ٥ کۆڵبەریش بریندار بوون.   هەشتەمی دێسامبر (٨.١٢.٢٠١٦) : یک کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بەناوی "مەجید دادخوا" بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا. هەشتەمی دێسامبر (٨.١٢.٢٠١٦) : شلیک تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی برینداربوونی کۆڵبەرێکی بەناوی "ئەیووب سەروەری" لێکەوتەوە. نۆهەمی دێسامبر (٩.١٢.٢٠١٦) : رەزا عینایەتی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسنووری "سەرتەزێن" بریندار کرا حەفدەهەمی دێسامبر (١٧.١٢.٢٠١٦) : تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لەسنوری سەلاسی باوەجانی بووە هۆی گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەناوی "ئەکرەم ڕەمزانی". بیستەمی دێسامبر ( ٢٠.١٢.٢٠١٦): کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵی بانە بەناوی "بەهائەدین عەزیزپوور" لە سنووری سەبدلووی بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار کرا. بیست و دووهەمی دیسامبر (٢٢.١٢.٢٠١٦) : یک کۆڵبەریکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی ئورمیە بەناوی "ئوزجان خودایی" لە سنووری باکووری کوردستان و بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا. کۆتاییەکانی دێسامبری ٢٠١٦ :   ڕاوەدوونانی کۆڵبەریکی کورد بەناوی "رەحیم شەیخکانلوو" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە سنووری ماکۆ بووە هۆی کەوتنەخوارەوەی ناوبراو لە شاخێکەوە و بەسەختی برینداربوو.     بڵاوکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە