٢٠١٧ بە لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کوردەوە دەستی پێکرد

١٤ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٩:٤٨
هەنگاو: لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٧ دا هەر بەردەوامە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار،سزایی لەسێدارە دانی هاوڵاتیەکی کوردلە بەندیخانەی "چوبین" ی شاری قەزوێن بەڕێوەچوو. هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کەسەی "محەممەد فەرامەزی" کوڕی سەلیم ڕاگەیاندووە. ئەم بەندکراوە تەمەن ٣٦ ساڵان و خەڵکی شاری قورەیە کە ساڵی ١٣٨٧ بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕێژیمی ئێران لە قەزوێن دەستبەسەر و تا کاتی لە سێدارە دان لەم شارە دا لە بەندیخانە بوو. ناوبراو ٢٢ پوشپەڕی ١٣٨٨ لەلایەن دەزگایی قەزایی رێژیم لە شاری قەزوێن بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" سزایی سێدارەی بەسەر دا سەپا. مەحەممەد فەرامەرزی یەکەم کوردە کە لە سەرەتایی ساڵی نوێی زایینی دا لەسێدارە دەدرێ.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە