مانگنامەی ئێعدام لە کوردستاندا ( دێسامبری ٢٠١٦)

١٤ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٣:١٤
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" ڕاپۆرتی پێشێلکاریی مرۆڤ بەشێوەیەکی مانگانە و بەردەوام بڵاو دەکاتەوە، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی دێسامبردا سزای سێدارەی ٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای سێدارەی ٩ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی شیراز، مەشهەد، کرماشان، سەڵماس، مەراغە،بەندەرعەباس، کەرەج و ئیلام بەرێوە چووە کە بە ەبراوەرد لەگەڵ مانگی نۆڤەمبر ٦ حاڵەت کەمی کردووە.   ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون بە شێوەی خوارەوەیە؛   ٣ ی دێسامبری ٢٠١٦ : مەهدی شەمسی نێژاد کە کوردێکی دانیشتووی قەزوێن بوو، بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" لە گرتووخانەی شیراز لەسێدارە درا. ٤ ی دێسامبری٢٠١٦ : هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی قووچان لە پارێزگای خۆراسان بەناوی "ع. م" لە گرتووخانەی مەشهەد بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" لەسێدارە درا. ٦ ی دێسامبری ٢٠١٦ :  سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کەنگاوەر بەناوی "عەلی ئەکبەر کەرەمی" لە گرتووخانەی دێزڵئاوی کرماشان بەڕێوە چوو. ٧ ی دێسامبری ٢٠١٦ : هاووڵاتییەکی سەڵماسی بەناوی "عەلی چێهریق" بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە لەسێدارە درا. ١٥ ی دێسامبری ٢٠١٦ : هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی "بێهزاد سەلیم کورد" بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە گرتووخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس لەسیدارە درا. ١٥ ی دێسامبری ٢٠١٦: لاوێکی تەمەن ٢٣ سالی سەقزی بەناوی "سەعید فەرامەرزی" بەتۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج لەسیدارە درا. ٢٢ ی دێسامبری ٢٠١٦ : هاووڵاتییەکی ئیلامی کە ناسنامەی بۆ سەرچاوەکانی هەواڵ ڕوون نەبووەتوەوە بەتۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" و لەپێش جاوی خەڵک لەسێدارە درا. ٢٧ ی دێسامبری ٢٠١٦ : خالید جەواهری خەڵکی دیواندەرە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری بەندەرعەباس لەسێدارە درا.   کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) رێگە پیدراوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە