ئیتلاعات: لە چلەی گیرانیدا لە چارەنووسی کوڕەکەتان ئاگادارتان دەکەینەوە

١٤ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٣:٥٥
هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران ماوەیەک پێش لاوێکی کوردی  خەڵکی قوروەیان دەستبەسەر و ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەندازیار سابیر نادری، ئەو لاوە کوردەی خەڵکی شاری قوروەیە کە یەک مانگ پێش لە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزدا دەستبەسەر کراوە هەنووکە و پاش مانگێک، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران بە بنەماڵەی ئەم لاوە دەستبەسەرکراوەیان ڕاگەیاندووە کە تاوەکوو ماوەی دەستبەسەرکرانی سابیر لە ٤٠ ڕۆژ کەمتر بێت، لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەتان ئاگادارتان ناکەینەوە.
پێشتر و پاش دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە “هەنگاو”ی راگەیاندبوو کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی قوروە دەفتەرچە و کارتی بانکیی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی سابیر نادرییان زەوت کردووە و ئەو بنەماڵەیە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی رۆژانە و بژێوی ژیانیان ناچار بوون کە لە دۆستان و ئاشنایانی خۆیان پارە قەرز بکەن.
سابیر نادری ئەندازیاری کۆمپیۆتەر و بەرپرسی کۆمپانیای ” شهیر نرم افزار پویا” لە شاری قوروەیە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە