ئورمیە.. هاووڵاتییەک سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

١٥ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٢٣
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەفشین ئەسەدزادە لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ براوەتەوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری ئورمیە ڕایگەیاند کە ئەو حوکمە بە تۆمەتی " هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیم" بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە. دانیشتنی دادگای ئەفشین ئەسەدزادە ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەز بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی شەیخلوو بەڕێوە چووە و حوکمەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستا پێ ڕاگەیندراوە. ئەفشین ئەسەد زادە ڕۆژی سیشەممە ٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەشاری ئورمیە دەستبەسەر کرابوو. ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە بەندی ١٠ی گرتووخانەی "دەریا"ی ئورمیە کە تایبەتە بە زیندانیانی تاوانەکانی ماددە سڕکەرەکان ڕاگیراوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە