سەباح باسامی گویزرایەوە بۆ ئیتڵاعاتی سنە

١٥ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٣٩
هەنگاو: هاووڵاتییەکیخەڵکی سنە کە هەینی ڕابردوو دەستبەسەر رکابوو بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە گوێزرایوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەباح باسامی بۆ ستادی هەواڵگری ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە گوێزراوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە کە خێزاندار و باوکی منداڵێکیشە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ماڵی ناوبراویان پشکنییەوە و هێندێک لە کەرەستە تاکەکەسییەکانی سەباحیان وەکوو مۆبایل، لەبتۆب و… زەوت کردووە. سەباح باسامی پێشتریش لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و گەلاوێژی ئەمساڵ بەدانانی بارمتەی ٧٠ ملیۆن تمەنی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە