ڕاپۆرتی "پاوەن" لەپەیوەندی لەگەڵ حوکمەکانی دادگا لە کوردستان( دێسامبری ٢٠١٦)
١٥ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٢:٠٣
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "هەنگاو" بە مەبەستی زەقکردنەوەی ئەو حوکمانەی کە بەسەر چالاکانی کورددا دەسەپێندرێن، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی "پاوەن" ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو ، ١٥٠ مانگ زیندان لەلایەن دادگاکانی رێژیم لەکوردستاندا بەسەر ٥ هاووڵاتیی کورد سەپێندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا سێ لاوی کورد بە هۆکاری سیاسی لەسەریەک بە ٨٤ مانگ زیندان ، مامۆستایەکی ئایینی بە ٦ مانگ زیندان و چالاکێکی مەدەنیش بە ٦٠ مانگ زیندانی هەڵپسێردراو مەحکووم کراون.
پشکی ژنان لەو حوکمانە ٥٤ مانگ بووە و پیاوانی کوردیش بە ٩٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
ئەو سزایانەی کە لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە دەرکراون بەشێوەی خوارەوەیە؛
١_ سەحەر فەیزی خەڵکی سەقز ١٨ مانگ زیندان
٢_ ئەسرین ئەمین زادە خەڵکی مەهاباد ٣٦ مانگ زیندان
٣_ ڕەزا عەبدی خەڵکی ئورمیە ٦ مانگ زیندان
٤_ محەممەد نژاد حوسێنی خەڵکی مەریوان ٣٠ مانگ زیندان
٥_ سامان کەریمی خەڵکی مەریوان ٦٠ مانگ زیندان
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) رێگە پیدراوە.