حەسەن ڕەستگاری مەجد دوای گەیشتن بە داواکارییەکانی مانگرتنەکەی شکاند

١٦ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٢٩
هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە زیاتر لە مانگێک بوو مانی لە خواردن گرتبوو دوای ئەوەی کە داواکرییەکانی جێبەجێ کرا مانگرتنەکەی شکاند. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار، حەسەن رەستگاری مەجد بەندکراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، دوای ٣٣ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و  جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی وازی لە مانگرتن هێنا. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەوە نووسیویە " پاشای دادوەری چاوەدێری گرتووخانەی ئورمیە ئەمڕۆ سەردانی ژووری تاکەکەسی رەستگاری مەجدی کردووە و بەڵێنی پێداوە کە داواکارییەکانی جێبەجێ بکات." ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربرین بۆپەروەندە سازی نوێ و داخوازی پێداگەیشتن بە حوکمی ١٨ساڵەی بەندکرانەکەی، دەستی دابووە مانگرتن. ڕەستگاری مەجد لە رێکەوتی ١٣ سەرماوەزەوە مانی لەخواردن گرتووە و لەوکاتەوە هەتا ئەمڕۆ لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. حەسەن ڕەستگاری مەجد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە لە ڕێکەوتی ٥ خەزەڵوەری ساڵ١٣٩٣ بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیگیری لە کۆبانی،لە شاری ئورمیە هاوڕێ لەگەڵ ١٥هاووڵاتی دیکە دەستبەسەر کرا. ئەم بەندکراوە کوردە لە خەرمانانی ساڵی١٣٩٤ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی ” شێواندنی نەزمی گشتی” و هەوڵ دان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” و دەرچوونی نایاسایی لە سنور” و “هاوکاری لەگەڵ پژاک” ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.        

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە