ڕاپۆرتی “بەرژان” سەبارەت بە پێشێلکاریی مافەکانی ژنان _ دێسامبری ٢٠١٦

١٦ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٨:٤٨
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” بەمەبەستی زەقکردنەوە و ڕووماڵکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لە کوردستان، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی “بەرژان” ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ڕابردوودا (دێسامبری ٢٠١٦)، ٢٠ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی ژنان کە بریتین لە ٢ حاڵەت دەرچوونی حوکمی زیندان، ٥ حاڵەت دۆخی بەندکراوانی ژنی کورد، ٩ حاڵەت خۆکوژی، ٣ حاڵەت کوژرانی ژنانی کورد  و گیان لەدەستدانی ژنێک بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە کوردستان تۆمار کراوە.   سەپاندنی حوکمی زیندان _ لەڕێکەوتی ١٩ی دێسامبر، سەحەر فەیزی کچە خوێندکاری کوردی دانیشتووی سەقز بە تۆمەتی "بەشداری لە مانگرتنی ٢٢ی پوشپەڕ" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. _  هەواڵی دەرچوونی حوکمی ٣ ساڵ زیندان بۆ کچە خوێندکاری مەهابادی ئەسرین ئەمین زادە بۆ یەکمجار بڵاو کرایەوە. ناوبراو ئیستا لە گرتووخانەی سنە ماوەی حوکمەیەکی تێپەڕ دەکات.   دەستبەسەر کران و دۆخی بەندکراوانی سیاسی _  ئەفسانە بایزیدی  بە نیشانی نارەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی سیستەمی گەرمکەرەوە لە گرتووخانەی کرمان دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆری وتەوە و کەوتە بەر لێدان و کوتانی هێزەکانی گرتووخانە. ئەو بەندکراوە کوردە سزای ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. _ بەرپرسانی گرتووخانەی یاسووج پێشیان لە چوونە مرەخەسی قەدریە قادری گرت، ئەمە لەحاڵیکدا بوو کە باوکی ناوبراو کۆچی دوایی کدبوو. ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە گرتووخانەی یاسووج خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی ٧ ساڵ حوکمەکەیەتی.   _  لاوێن کەریمی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی سەقز کە لە گرتووخانەی هەمەدان ڕاگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئیزن نەدانی ناوبراو بۆ وەرگرتنی مرەخەسی دەرمانی لەدەرەوەی زیندان بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت. ناوبراو ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. _ ڕۆژین پایا بەندکراوی سیایس کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی یاسووج، سەرباری ئەوەی کە ماوەی ٥ مانگە حوکمەکەی کە ٦ سال بووە کۆتایی پێ هاتووە، بەڵام ئازاد ناکرێت. _ هاجەر پیری بەندکراوی سیاسی خەڵکی نەغەدە لە گرتووخانەی کرمانەوە بۆ گرتووخانەی تەورێز گویزرایەوە. ناوبراو بە تۆمەتی "هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" سزای ١٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.     کوژرانی ژنان _  ڕۆژی چوارشممە ٢٠ی دێسامبر، ٣ ژنی کورد لە شارەکانی کامیاران، پاوە و ئیلام بە دەستی خزم و کەس و کار و یان کەسانێکی نەناسراو کوژران   خۆکوژی ژنان ١ دێسامبری ٢٠١٦ : ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی "نەرگس قادرزادە" بە هۆی کێشەی خێزانی و لەریگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ١ دێسامبری ٢٠١٦ : ژنێکی بۆکانی بە ناسنامەی "وەجیە محەممەدی ئەقدەم" لەرێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ٦ دێسامبری ٢٠١٦:  نگین بیدخام خەڵکی کامیاران بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەستدا. ١٢ دێسامبری ٢٠١٦ : ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی کامیاران بە ناوی شنۆ مارابی، بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی و لەریگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ٢٧ دێسامبری ٢٠١٦ :  یک دختر جوان اهل شنو (اشنویە) بە نام "سمیە رونما" بە دلیل مشکلات اجتماعی و از تریق حلق‌آویز کردن بە زندگی خود پایان داد. ٢٨ دێسامبری ٢٠١٦ : سەحەر مورادیان تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز بەهۆی ئەویە براکەی نەیهێشتبوو لە زانکۆ دریژە بە خوێندن بدات خۆی هەڵواسی و گیانی لە دەست دا. ٢٩ دێسامبری ٢٠١٦ : ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "ژیلا نەویدی" بە هۆی کێشەی خێزانیەو ە و لەرێگای خۆهەلواسینەوە کۆپتایی بە ژیانی خۆی هێنا. _ لە ماوەی مانگی دێسامبردا دوو ژنی دیکەی کورد لە شارەکانی بۆکان و دیولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ سەرچاوەکانی هەواڵ روون نەبووەتەوە.   هەڵەی پزیشکی ٢ دێسامبری ٢٠١٦ : ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە بە ناوی مەرزیە شوکری  بەهۆی کەمتەرخەمی پێرسێنلی نەخۆشخانەی "قدس"ی ئەو٣ شارە گیانی لە دەست دا.   بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە بە مەرجی هێنانی ناوی سەرچاوە(هەنگاو) رێگەپیدراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە