لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بۆکانی لە ڕەشت

١٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٣:٣٤
هەنگاو: سزایی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە بەندیخانەی ڕەشت جێبەجێ کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"،سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە ١٥ی بەفرانبار،سزایی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد زبەردەست" کوری ڕەحمان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ڕەشت جێبەجێ کرا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری بۆکان ڕایگەیاند ناوبراو لە دانیشتووانی گوندی "عەلی ئاوا"ی شاری بۆکان بووە ڕۆژی پێشوو ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی لەو گوندە ئەنجام دراوە. عەلی زبەردەست مانگی خەرمانان ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕەشت دەستبەسەر و لەو کاتەوە تاکاتی سێدارە لە بەندیخانەی شاری ڕەشت ڕاگیرابوو. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩١ لە لایەن دەزگایی قەزایی ڕێژیم بە تاوانی "هەڵگرتنی ماددەی سڕ کەر" سزایی سێدارەی بەسەر دا سەپا. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە سەرەتایی ساڵی نوێی زایینیەوە لانی کەم٢ هاووڵاتی کورد لە سێدارە دراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە