کوژران و بریندار بوونی ١٠٠ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینی + وێنە
١٨ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٧:١٥
هەنگاو: لە ساڵی ڕابردووی زایینی مانگانە کوژرانی ٥ کۆڵبەر و بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە کوردستان تۆمار رکاوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوی ساڵی رابردوودا ٤٩ کۆڵبەری کورد کوژراون و ٤٧ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٤١ حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران تۆمار کراوە، ٤ حاڵەت بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ، ٣ حاڵەت بەهۆی نوقمبوون لەئاودا و حاڵەتێکیش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە تۆمار کراوە.
هێڵکاری ١
بە پشت بەستن بە ئامارەکانی هەنگاو ٢٩ کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای ئورمیە، ١٧ کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای سنە و ٣ کۆڵبەریش لە سنووری پارێزگای کرماشان گیانیان لە دەست داوە.
مەریوان بە ١٠ حاڵەت کوژرانی کۆڵبەران، ئورمیە و سەردەشت بە ٧ حاڵەت و بانە و پیرانشار بە ٦ حاڵەت زیاترین ئاماری کوژرانی کۆڵبەرانیان تێدا تۆمار کراوە. لە حاڵەتێکدا کۆڵبەریکی خەڵکی پێنجوێنی باشووری کوردستان لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراوە.
هێڵکاری ٢
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە کۆی ئەو ٤٧ کۆڵبەرەی کە بریندار بوون، ٣٥ حاڵەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم، ٩ حاڵەت بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، ٢ حاڵەت ە هۆی تەقینەوەی مین و حاڵەتێکیش بە هۆی کەوتنەخوارەوە لەشاخ تۆمار کراوە.
هێڵکاری ٣
لەو ڕێژەیە ٢٤ حاڵەت لەپارێزگای ئورمیە، ١٧ حاڵەت لەپارێزگای سنە و ٦ حاڵەت لەپارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، زیاترین ڕێژەی کوژران و برینداربونی کۆڵبەران لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٥٣ حاڵەت بووە و دەکاتە ٥٥%ی کۆی گشتی ئامارەکە.
وێنەی بەشیک لەو کۆڵبەرانەی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و یان بریندار بوون.
ناسنامە، رێکەوت و شوێنی کوژران و برینداربوونی ئەو کۆڵبەرانە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو هەیە.
کەڵک وەرگرتن لەم ڕاپۆرتە بە هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) رێگە پێدراوە.