سنە .. دوو هاووڵاتیی کورد سزای ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

١٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٢٨
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆرشی شاری سنە دوو هاوولاتی کوردی لەسەریەک بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرد. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند کە بە پێی ئەو حوکمە "ئەڵماس ڕەزایی" کوڕی براخاس بە ٦ ساڵ و "سەروەر مورادیان"کوڕی عەلی بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. یەکێک لە نزیکانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە، ئەوان ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری مەریوان ڕاگیراون و ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن. ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی تەنگیسەر، سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ و دوای شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای پاسداران لەسەوڵاوا دەستبەسەر کرابوون. ئەڵماس و سەروەر بۆ ماوەی ٤ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیرابوون و بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەکیان لەسەر نەبوو و نەیاندەزانی لە کوێ ڕاگیراون.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە