مەهاباد .. حاتەم جەعفەری گوێزرایەوە بۆ ئیتلاعاتی ئورمیە

١٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٠:٣٦
هەنگاو: یەکێک لەو دوو هاووڵاتیە مەهابادیەی کە دوو حەفتە بەر لەئێستا دەستبەسەر کرابوون، گوێزایەوە بۆ ئیتلاعاتی ئورمیە و یەکێکی دیکەیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، حاتەم جەعفەری تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی حەمزە، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوزرایەوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری مەهاباد وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە یونێس ساد‌ق‌زادە تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی عەبدوڵلا کە هاوڕێ لەگەڵ حاتەم دەستبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی ٤٠ ملیۆن تمەنی و بەشیوەیەکی کاتی ئازاد کراوە. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرابوون.   لینکی پەیوەندیدار مەهاباد.. دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە