سەعید شێرزاد ٣٣ـەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی تێپەڕاند

١٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٣:١٦
هەنگاو: سەعید شێرزاد، زیندانیی سیاسیی کورد ماوەی ٣٣ ڕۆژە بە لێوی دووراوەوە مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەعید شێرزاد، زیندانیی سیاسیی کورد لە ڕێکەوتی١٧ی سەرماوەزەوە دەستی داوەتە مانگرتن. شیرزاد ماوەی ٣٣ ڕۆژە لێوی دووریوەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە و بەو شێوەیە دەیەوێت دەنگی زیندانیانی سیاسیی ئێران بگەیەنێتە گوێی ناوەندە مافی مرۆڤییە جیهانییەکان. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە چەند ڕۆژ پێش نامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە تاوەکوو بەدواداچوون بۆ خواستەکانی درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات. شێرزاد لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ ی هەتاوییەوە دەستبەسەر کراوە و لە گرتووخانەدایە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکران بە ٥ ساڵ زیندانیکران حوکم درا. سەعید شیرزاد زیندانیی سیاسیی کوردی ٢٧ ساڵ تەمەن، لە ناڕەزایەتی بە نیسبەت پێشگرتن بە ناردنی زیندانییە نەخۆشەکان نۆ نەخۆشخانە، ڕاگرتنی بنەماڵەی زیندانی سیاسی لە ساڵۆنی چاوپێکەوتن و لێدانی زیندانییە سیاسییەکان ماوەی ٣٣ ڕۆژە بە لێوی دووراو مانی لە خواردن گرتووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە