ئورمیە .. رۆژنامەنووسێکی کورد بانگهێشتی دادگا کرا

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٠:٥١
هەنگاو: رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە هۆی نووسینی بابەتێکی رخنەگرانە بانگهێشتی دادگا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەسکەندەر خەنجەری ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی ئورمیە بانگ‌ێشتی دادگای ئەو شارە کراوە و دەبێ لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی دادگا بکات. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری ئورمیە ڕایگەیاند کە ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە بە هۆی نووسینی بابەتێکی ڕخنەگرانە لەسەر دۆخی نالەباری باخچەی ئاژەڵانی ئورمیە لەژێر ناوی "  باغ وحش ارومیە را دریابید" بانگهێشتی دادگا کراوە. ئەسکەندەر خەنجەری یەکێک لە ڕۆژنامە نووسە کوردەکانی شاری ئورمیەیە و هاوکات ئەندامی دامەزرێنەری " هەواڵنێرانی پارێزەری ژینگە" یە. ڕۆژی رابردووش دانا لەنج‌ئاوایی چالاکی مەدەنی شاری مەریوان بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرابوو.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە