هاجەر پیری کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٤:١٣
هەنگاو: هاجەر پیری بەندکراوی سیاسی کورد، کە لە گرتووخانەی تەورێز ڕاگیراوە دوای ئەوەی داواکارییەکانی جێبەجێ کرا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، هاجەر پیری دوای ئەوەی گوێزرایەوە بۆ بەندێکی دیکەی گرتووخانەی تەورێز، مانگرتن لە خواردنی خۆی کۆتایی پێ هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار" بەرپرسانی گرتووخانەی تەورێز دوای ٦ ڕۆژ مانگرتن لە خواردنی هاجەر پیری، ناوبراویان بۆ بەندیکی دیکە گواستووەتەوە. هاجەر پیری لەڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبارەوە بە نیشانی ناڕەزایەتی دەبڕین بە ڕاگیرانی لە بەندێکی تایبەت بە زیندانیانی مەترسیدار ، مانی لە خواردن گرتبوو. هاجەر پیری تەمەن ٣٣ساڵ، بانەمەڕی ١٣٨٦ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە وە دەستبەسەر و ماوەی ٧ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە ڕاگیرابوو. ئەم بەندکراوە سیاسیە،ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٦ لە دادگایی شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی “ئەمندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژێمی و هەوڵدان دژ بە ئاسایشی ڕێژیم” لە لایەن قازی حساری ١٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هاجەر پیری ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار،دوایی ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری کرمان،بە دەستبەنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری تەورێز گوازرایەوە.   لینکی پەیوەندیدار   هاجەر پیری لە گرتووخانەی تەوریز مانی گرتووە

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە