سەقز.. دەستبەسەرکرانی ٤ لاو لەلایەن ئیتلاعاتەوە

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:١٢
هەنگاو: چوار گەنجی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەشاری سەقز هەڵیان کوتایە سەر خانووی هاووڵاتییەکی کورد و ٤ کەسیان دەستبەسەر کرد. ماڵپەڕی "مرۆڤایەتی" ناسنامەی ئەو ٤ لاوە کوردەی "ئیرەج شاهی" کوڕی موراد، سامرەند عەلایی" کوڕی تۆفیق، "سمکۆ حەسەن‌زادە" کوڕی جەلیل و "ئارمان کەریم‌پوور" کوڕی ئەبووبەکر ڕاگەیاندووە. هێزە ئیتلاعاتییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردن ئەو چوار هاووڵاتییەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێیان کردووە. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەقز دوای بەدواداچوونی بۆ ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی " ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران" دەستبەسەر کراون.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە