ئاتنا دائمی لە گرتووخانەی ئێڤینەوە: بۆ برایانی کوردم لە گرتووخانەی ڕەجایی شار

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٤:٤٧
هەنگاو: ئاتنا دائمی چالاکی مافەکانی منداڵان کە لەگرتووخانەی ئێڤینی تاران دەورانی مەحکوومیەتی ٧ ساڵەی خۆی تێپەڕ دەکات ، نامەیەکی لە وڵامی نامەی بەندکراوانی مەزهەبیی کورد لە گرتووخانەی کەرەج بڵاو کردووەتەوە. لەبەشیکی ئەو نامەیەدا کە لەلایەن هێراناوە بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە " هەموومان بەچەشنێک لەدژمان ستەم دەکرێت. هەموومان هەڵگری ژانێکی هاوبەشین. بەڵام من لە کوێ و ئێوەی بەرێزیش لە کوێ؟! ئێوە هەر لە دایکبوونتانەوە و بە بیانووی کوردبوون یان سوننی بوونتان تاوانبار و مەحکوومن و منیش مەحکووم بە بینینی ئەو هەموو ستەمەی دژبە ئێوەم." بەندکراوە کوردەکان کە ژمارەیان لە سەرووی ٥٠ کەسە، لە نامەکەیاندا خوازیاری ئازادی بێ مەرجی ئاتێنا دائمی و نەرگێس موحەممەدی ببوون. ئاتێنا دائمی تەمەن ٢٨ ساڵ لە بەشێکی دیکەی نامەکەی دەنووسێت: خۆشحاڵم لەوەی کە یادتان کردم و خەمبارم لەوەش کە من کێم لە بەرامبەر زەینەب جەلالیان و ئەو چاوانەی کە ڕۆژ بەڕۆژ سۆمایان نامێنێ.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە