کوژران و برینداربوونی ١٥ هاووڵاتی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٢٨
هەنگاو:ساڵی ٢٠١٦ لانیکەم ١٥ هاووڵاتی کورد کە ٥ کەسیان ژن بوون،لەلایەن هێزەنیزامی و ئەمنیەتییەکانی ڕیژیمی ئێرانەوە کوژراون یان بریندار کراون. بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لەماوەی ساڵی ڕابڕدووی زایینی ٨ هاووڵاتی مەدەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژران و ٧ کەسی دیکەیش بریندار کراون. ٣کەس لەو ٨ هاووڵاتیە کە بەدەستی هێزەکانی ڕێژیمی گیانیان لەدەست داوە،ژن بوون.   ناوی کوژراوەکان ١_ ( ١ ژانویەی ٢٠١٦) : گرمان محەممەدپوور هاووڵاتی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری ماکو و باوکی٣ منداڵ ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ئینتیزامی لە مەزرایی خۆی کوژرا. ٢_ ( ٢٥ ژانویەی ٢٠١٦) : حامید مزەفەری تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی روانسەر بەتەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ئینتیزامی لەناو شار و لە دوکاەکەی خۆیدا کوژرا. ٣_ ( ٢٦ ژوئەنی ٢٠١٦) : ڕاوەدوو نانی هێزەکانی ئینتزامی و هەڵگەڕانی ئۆتۆمبیل،دوو ژنی خەڵکی شاری بانە بەناوەکانی فاتمە و گەرمیان کوژران. ٤_ ( ١١ ئاگۆستی ٢٠١٦) : ژنێکی تەمەن ٣٦خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی ژاڵە قادرزادە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی لە ئاوایی تورجانی سەقز کورژا. ٥_ (١٤ سێپتامبر ی٢٠١٦) : گەنجێکی تەمەن ٢٤ساڵان خەڵکی شاری ئورمیە بەناوی کاویس رەزبان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەر سنوور کوژرا. ٦_ ( ١٨ سێپتامبری ٢٠١٦) : ئەرکان سەعیدی خەڵکی ناوچەی سۆمای ئورمیە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژرا. ٧_ ( ١٠ ئۆکتۆبری ٢٠١٦ ) : گەنجێکی خەڵکی شاری ماکۆ بەناوی خالیس ئەیازی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەرسنوور لە ناوچەی ماکۆ کوژرا.   ناوی بریندارەکان ١_ ( ٧ ئابریلی٢٠١٦ ) : بێهزاد کەماڵی خەڵکی شاری سەڵماس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەسیج بەتووندی بریندار کرا. ٢_ ( ٢٣ ژوئیەی ٢٠١٦) : ژنێکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی ئارەزوو لەکاتی کۆکردنەوەی دیشی سەتەلایت لەلایەن هێزەکانی ئینتیزامی لەسەربانی ماڵەکەیان فرێ درایە خوارەوە کە بوە هۆی شکانی لاقێکی. ٣_ ( ١٠ ئاگۆستی ٢٠١٦) : تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی "یگان ویژە" و "کالا قاچاخ" لە ئاوایی قەبەغڵووی شاری سەقز،بووە هۆی بریندار بوونی کچێکی منداڵ و کوڕێک بەناوەی ئارام. ٤_ (١٣ ئاگۆستی٢٠١٦) : تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بووە هۆی بریندار بوونی کەسێک بەناوی رەزا ئایینی. ٥_ ( ١٨ سێپتامبری ٢٠١٦) : بێهزاد محەممەد نەژاد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی بریندار کرا. ٦_ (١٤ دسامبر ٢٠١٦) : هاووڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی سەردار خزرپوور،لەکاتی کاری کشت کاڵ لە مەزرای خۆی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی بریندار کرا. بەپشت بەستن بەم ئامارە، لە پارێزگای ئورمیە ١٠ حاڵەت،لە پارێزگای سنە ٤ حاڵەت و پارێزگای کرماشان ١ حاڵەت کوژران و بریندار کرانی هاووڵاتیە مەدەنیەکانی کورد تۆمار کراوە. n1 کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی نایو سەرچاوە (هەنگاو) رێگەپێدراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە